لە24 كاتژمێری رابردوو هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا لەهەرێم تۆمارنەكرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لە24 كاتژمێری رابردوو هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا لەهەرێم تۆمارنەكرا

لە24 كاتژمێری رابردوو هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا لەهەرێم تۆمارنەكرا


پرس میدیا


وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەئەنجامی پشكنینەكانیان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو هیچ حاڵەتێكی توشبووی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە. 


لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٧٣١) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٨٦٢) هەولێر، (٥١٨) سلێمانی، (٢٦٠) دهۆك، (١٠) هەلەبجە، (٠) ڕاپەرین، (٨١) سۆران ، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
دەقی راگەیەندراوەكە: 
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی 
ژمارە (٧٠)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (٩٧٣٠) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٢٧٩) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٧٥) لە هەولێر، (١٦٠) لە سلێمانی، (٧١٥) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین. وە (٨٤٥١) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (٣٦) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین 
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٧٣١) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٨٦٢) هەولێر، (٥١٨) سلێمانی، (٢٦٠) دهۆك، (١٠) هەلەبجە، (٠) ڕاپەرین، (٨١) سۆران ، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٤٦٢٣٢) پشکنین بووە)
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٨٧) تووشبوو،  لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٤٣) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٣٩) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
       وەزارەتی تەندروستی               
 حکومەتی هەرێمی کوردستان             
         ٤ی ئایاری ٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©