بەهۆی کۆرۆنا 55 رۆژنامەنوس گیانیان لەدەستداوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەهۆی کۆرۆنا 55 رۆژنامەنوس گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی کۆرۆنا 55 رۆژنامەنوس گیانیان لەدەستداوە

پرس میدیا 

لەوەتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەری هەڵداوە، تا ئێستا 55 رۆژنامەنووس لە 23 وڵاتی جیهاندا گیانیان لەدەستداوە. 

رێكخراوی پی ئی سی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە مانگی ئاداری رابردووەوە تا ئێستا 55 رۆژنامەنووس لە 23 وڵاتی جیهاندا بەهۆی روماڵكردنی هەواڵ و زانیارییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، تووشی ڤایرۆسەكە بوون و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. 

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، رۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی مەترسییەكی گەورەی تەندروستی بوونەتەوە و بەهۆی روماڵكردنی بەردەوام بۆ ڤایرۆسەكە و سەردانی نەخۆشخانە و چاوپێكەوتن لەگەڵ پزیشك و پەرستار و لێپرسراوان و شارەزایان و زانایانی بواری تەندروستی لە ریزی پێشەوەی ئەو كەسانەن كە مەترسی توشبوون بە ڤایرۆسەكەیان لێدەكرێت. 

رێكخراوەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە، كە وڵاتی ئیكوادۆر بە بوونی 9 حاڵەتی گیان لەدەستدانی رۆژنامەنووس لە رێزبەندی یەكەمی وڵاتانی جیهانە و دوای ئەویش ئەمریكا بە بوونی 8 حاڵەت و بەرازیل بە 4 حاڵەت و هەریەكە لە بەریتانیا و ئیسپانیا بە 3 حاڵەت دێن. 

هاوكات داواشی لە رۆژنامەنووسان كردووە، رێوشوێنی خۆپارێزی زیاتر بگرنەبەر بۆ پاراستنی ژیانیان . 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©