"تا مانگ نەکەن بە 60 رۆژ مووچە دابەشناکەن" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"تا مانگ نەکەن بە 60 رۆژ مووچە دابەشناکەن"

"تا مانگ نەکەن بە 60 رۆژ مووچە دابەشناکەن"

پرس میدیا

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ رایگەیاند، "پیویستە مووچە دابەشبکرێت بەهۆی ئەوەی پارەیەکی زۆر چووەتە سەر حسابی بانکی ناوەندی هەرێم، تا مانگ نەکەن بە ٦٠ رۆژ مووچە دابەشناکەن".

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پەرەی تایبەتی خۆی ئاماژەی بەوەکردووە، "پارەیەکی زۆر لە لوبنانەوە گەڕاوەتەوە و چووەتە سەر حساب بانکی ناوەندی هەرێم، بەڵام تا مانگ نەکەن بە ٦٠ رۆژ مووچە دابەشناکەن، هەروەها بە ٣٠ رۆژ مووچە دابەشدەکەن، بەو شێوەیەش مانگ دەبێتە ٩٠ رۆژ".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تا ئێستا مووچەی مانگی ١ی ساڵی ٢٠٢٠ دابەشنەکراوە، هەروەها ٥٧ رۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو تێپەریوە، هەر بۆیە تا نەیکەن بە ٦٠ رۆژ مووچە دابەشناکەن".

پاس ئەوەی حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڕی، شاندی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد و نەگەیشتەن رێککەوتن، دوێنێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاردا بەگوێرەی توانا بە پشبەستن بە داهاتی ناوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©