توركیا؛ 84 كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

توركیا؛ 84 كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

توركیا؛ 84 كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

پرس میدیا 

وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 41 هەزار و 431 پشکنین ئەنجامدراون؛ 2 هەزار و 188 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 84 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوەو رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 41 هەزار و 431 پشکنین ئەنجامدراون؛ 2 هەزار و 188 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و به‌وه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی تووشبووان بۆ 122 هەزار و 392 بەرزبووەته‌وه‌. 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، هه‌ر لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا84 کەسی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان لەدەستداوەو به‌وه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ سێ هەزار و 258 کەس به‌رزبووه‌ته‌وه‌. 

وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا هاوكات ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ هەزار و 480 لە تووشبووان لە چاودێریی چڕدا خەوێندراون. 

فەخرەدین کۆجا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی 24 کاژێری رابردوودا 4هەزار و 922 تووشبوو چاکبوونەتەوەو به‌وه‌ش بە گشتی تاوەکو ئێستا 53 هەزار و 808 تووشبوو چاکبوونەتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©