كۆمه‌ڵی ئیسلامی: 900 ملیار دینار له‌بانكێكدایه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

كۆمه‌ڵی ئیسلامی: 900 ملیار دینار له‌بانكێكدایه‌

كۆمه‌ڵی ئیسلامی: 900 ملیار دینار له‌بانكێكدایه‌

پرس میدیا 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات، به‌دواداچوون بكات بۆ ئه‌و پارانه‌ی كه‌ له‌ بانكێكدا هه‌ڵگیراون كه‌ بڕی 900 ملیار دیناره‌و به‌شی موچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات. 

عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ یاداشتێكدا كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كردووه‌، تێیدا هاتووه‌ " به‌پێی زانیاریه‌كانی ئێمه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردودا، نزیكه‌ی 500 ملیار دینار هاتوه‌ته‌ بانكی هه‌رێم، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 400 ملیار دینار له‌ناو بانكی هه‌رێم هه‌یه‌، كۆی پاره‌كه‌ش نزیكه‌ی 900 ملیار دیناره‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌شی موچه‌ی مانگێك ده‌كات". 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "موچه‌خۆران زیاتر له‌ 50 رۆژه‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌، داواده‌كه‌ین، لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن بۆ دڵنیایی له‌و بابه‌ته‌ و فشار بخه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بۆئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێك بێت موچه‌ دابه‌شبكات". 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ هێشتا موچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش نه‌كراوه‌. 







ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©