ترەمپ هەڕەشە لە سعودییە دەكات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ترەمپ هەڕەشە لە سعودییە دەكات

ترەمپ هەڕەشە لە سعودییە دەكات


پرس میدیا

سەرۆكی ئەمریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كۆتایهێنان به‌ هاوكاریی سه‌ربازیی سعودییه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌منه‌كاته‌وه‌.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌زاری چوار سه‌رچاوه‌یەكەوە  بڵاویكرده‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعودییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكردووه‌، ئه‌گه‌ر سعودییه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌منه‌كاته‌وه‌ ئه‌وا كۆتایی به‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی سعودییه‌ ده‌هێنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە،‌ ماوه‌ی 75 ساڵه‌ ئه‌و هاوكارییانەی ئەمریكا بۆ سعودییە‌ به‌رده‌وامه‌.

هەڕەشەكانی ترەمپ لەكاتێكدایە، پێشتر سعودییە رەتیكردەوە هەناردەی نەوت كەمبكاتەوە ئەوەش بووە هۆكاری دازبەینی نرخی نەوت هاوكات دوای ئەوەی جارێكی دیكە رێكخراوی ئۆپیك پڵەس بەهۆی  ناڕەزایی مەكسیك لەسەر كەمكردنەوەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە نەگەیشتە رێككەوتن جارێكی دیكە نرخی نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیی هاوكات نرخی نەوتی تەكساس بۆ یەكەمینجار بۆ خوار سفر دابەزی. 

دابەزینی نرخی نەوت و نەكڕینی لەلایەن وڵاتانەوە بەهۆی پڕبوونی عەمبارەكانی نەوت وایكردووە كەقەیرانی دارایی لەو وڵاتانە دروست بێت كە پشت بەداهاتی نەوت دەبەستن هاوكات زیانێكی زۆریشی بەسعودییە گەیاندووە. 


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©