ئەمریكا: بەڵگەمان له‌بەردەستدایە ده‌یسه‌لمێنێت کۆرۆنا لەتاقیگەی وهان بڵاوبووەتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەمریكا: بەڵگەمان له‌بەردەستدایە ده‌یسه‌لمێنێت کۆرۆنا لەتاقیگەی وهان بڵاوبووەتەوە

ئەمریكا: بەڵگەمان له‌بەردەستدایە ده‌یسه‌لمێنێت کۆرۆنا لەتاقیگەی وهان بڵاوبووەتەوە

پرس میدیا 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌ستدایه‌ ده‌یسه‌لمێنێ كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌تاقیگه‌یه‌كی شاری وهاتن بڵاوبووه‌ته‌وه‌. 

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی ئادار، به‌ كه‌ناڵی abc ئه‌مریكی رایگەیاندووه‌ "چەندین بەڵگەی گەوره‌مان دەستكەوتووە كە دەیسەلمێنێ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەیه‌كیی شاری وهانی وڵاتی چین دروست كراوە". 

هه‌روه‌ها پۆمپیۆ، حكومەتی پەكینی تۆمەتبار كرد بەوەی زانیاری لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا شاردووەتەوەو راستییه‌كامی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو. 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكایه‌ كه‌ پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، چه‌ندجارێك راسته‌وخۆ وڵاتی چینی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كردووه‌، كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكراوی چینه‌ و به‌ ڤایرۆسی چینی ناوی ده‌برد. 

هاوكات به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی، تاقیگه‌ی وهان بۆ ڤایرۆس چەندین وێنەیه‌كی تایبەت بە لێكۆڵینەوەی لە شەمشەمەكوێرە لە ماڵپەڕەكەیدا سڕیوەتەوە، كه‌ لە یەكێك لە وێنەكاندا زانایەك دەردەكەوێت بەبێ ماسك خەریكی توێكاری جەستەی شەمشەمەكوێرەیە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©