توركیا و ئیمارات هێرشدەكەنە سەریەكتری - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

توركیا و ئیمارات هێرشدەكەنە سەریەكتری

توركیا و ئیمارات هێرشدەكەنە سەریەكتری


پرس میدیا 

لەسەر بەیاننامەیەكی ئیمارات توركیا وەڵامی ئەو وڵاتە دەداتەوە و به‌ "دووڕوو و پشتیوانی كوده‌تاچییه‌كان" ناوی دەبات و داواش دەكات، ئیمارات پابه‌ند بێت به‌ سنووره‌كانی خۆیه‌وه‌.

پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی ئیمارات دوێنێ هێرشی كردبووه‌ سه‌ر توركیا و رایگه‌یاندبوو، "توركیا پشتیوانی له‌ تیرۆریستان ده‌كات و تیرۆریستانی سووریا ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ لیبیا و ده‌ستتێوه‌ردان له‌ كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات".

هاوكات له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا هاتووه‌: "توركیا هه‌میشه‌ رێزی له‌ یه‌كبوونی سیاسه‌ت و خاكی وڵاتانی عه‌ره‌ب گرتووه‌. هه‌ر بۆیه‌ پشتیوانی شه‌رعیه‌ت و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ لیبیا ده‌كات".

توركیا دەشڵێت، "ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ ئیمارات چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی ده‌نێرێت بۆ كوده‌تاچییه‌كانی لیبیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداره‌، كه‌ ئیمارات چ هه‌وڵێك ده‌دات بۆ درووستكردنی ئاژاوه‌ و ناسه‌قامگیری له‌ لیبیا، یه‌مه‌ن، سووریا و كیشوه‌ری ئه‌فریقا و لای كه‌سیش شاراوه‌ نییه‌، كه‌ ئیمارات پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی ئیسلامی سۆماڵ و جیاخوازه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كات".

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داواشیكردووه‌، ئیمارات ده‌ستهه‌ڵبگرێت له‌و سیاسه‌تانه‌ی و رێز له‌ خۆی بگرێت و پابه‌ند بێت به‌و سنووره‌ سیاسییه‌ی بۆی دیاریكراوه‌. 


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©