جۆنسۆن: پزیشكه‌كان ئاماده‌كارییان بۆ ڕاگه‌یاندنی مردنم كردبوو - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

جۆنسۆن: پزیشكه‌كان ئاماده‌كارییان بۆ ڕاگه‌یاندنی مردنم كردبوو

جۆنسۆن: پزیشكه‌كان ئاماده‌كارییان بۆ ڕاگه‌یاندنی مردنم كردبوو


پرس میدیا

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا  رایدەگەیەنێت، دوای تووشبوونی به‌ كۆرۆنا و خستنه‌ ژێر چاودێریی چڕ، پزیشكه‌كان ئاماده‌كارییان بۆ ڕاگه‌یاندنی مردنی كردووه‌.

بۆریس جۆنسۆن، بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی باسی له‌ ڕۆژانی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌ كردووە و دەڵێت، "یه‌كێك له‌و پزیشكانه‌ی سه‌رپه‌رشتی چاره‌سه‌ركردنی كردم، دوای ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستییم تێكچو و ڕه‌وانه‌ی یه‌كه‌ی چاودێریی چڕ كرام، پزیشكه‌كه‌ ئاماده‌كاریی بۆ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی مردنم كردبوو".

هەروەها جۆنسۆن نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ قورسترین ساته‌وه‌خته‌كانی به‌ڕێكردووه‌، ده‌شڵێت "پزیشكه‌كان هه‌موو پلانێكی به‌په‌له‌یان ئاماده‌كردبوو، هاوشێوه‌ی پلانی مردنی ستالین".

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كە ته‌مه‌نی 55 ساڵە دوای تووشبوونی به‌ كۆرۆنا، ماوه‌ی سێ ڕۆژی له‌ یه‌كه‌ی چاودێری چڕ له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌سه‌ربرد، پاشان توانی به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا سه‌ركه‌وێت.

هاوكات ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه‌، بۆریس جۆنسۆن ناوی منداڵە تازە لەدایکبووەکەی خۆی بەناوی ئەو دوو پزیشکەی لە کۆرۆنا ڕزگاریانکرد ناوناوه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©