پێشنیازێکی گونجاو بۆ دابەشکردنی مووچە درایە حکومەت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پێشنیازێکی گونجاو بۆ دابەشکردنی مووچە درایە حکومەت

پێشنیازێکی گونجاو بۆ دابەشکردنی مووچە درایە حکومەت

پرس میدیا

ئەندامێکی دامەزراوەی یاسایی هاوپەیمانیی نیشتمانی پێشنیار دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران. 

دیلمان ساڵح ئەندامی دامەزراوەی یاسایی هاوپەیمانی لە لێدوانێکدا بە میدیای فەرمی هاوپەیمانی راگەیاندووە، "بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابەشبکات و ئەو ئەرکە قورسە لەسەر خۆی لابەرێت پێشنیار دەکەم کە حکومەت بەشێک لە مووچەکان بە پارەی کاش بداتە مووچەخۆران بەپێی داهاتی ناوخۆ". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەروەها بەشەکەی دیکەی مووچەی فەرمانبەران لە ڕێگەی "عقود الأجلة"ی نەوت بدات بە مووچەخۆران تا ئەو کاتەی نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە". 

باسی لەوەشکرد، "بەم پێیەش حکومەتی ھەرێم رزگاری دەبێت لەم بارە قورسەی کە تووشی بووە بە ھۆی مووچە خۆرانەوە، هەروەها بە جدی دەست بکات بە جیاکردنەوەی فەرمانبەرانی راستەقینە لە لە ساختە". 

ئەمەش لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا هیچ مووچەیەکی ساڵی ٢٠٢٠ی فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆش جوڵانەوەی نەوەی نوێ پڕۆژەیەک بۆ چارەسەرکردنی بخاتەڕوو.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©