پەیمان عزەدین: دەبێت حکومەت دەستلەکاربکێشێتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەیمان عزەدین: دەبێت حکومەت دەستلەکاربکێشێتەوە

پەیمان عزەدین: دەبێت حکومەت دەستلەکاربکێشێتەوە

پرس میدیا 

ئەندامێکی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند لەبەرئەوەی هیچ متمانە و هەستێکی هاونیشتیمانیبوونیان نەهێشتووە دەبێت حکومەت دەستلەکاربکێشێتەوە.

پەیمان عزەدین ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە "بەتەنیا لەبەر ئەوەی گەلەکەیان گەیاندۆتە خاڵێک کە خۆشحاڵ ئەبێ بە دۆڕاندنی لە دانوستانەکان، نوکتە ئەکات لەسەر شکستی لەبەرامبەر عیراقدا، دڵخۆش ئەبێ بە دابەزینی نەوت و گێڕانەوەی داهاتە سنوریەکان بۆ بەغدا، ئەبێ حکومەت دەستلەکاربکێشێتەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە کە نابێت ئەوان خۆیان بە نوێنەری حکومڕانیی بزانن و دەبێت دەستلەکاربکێشنەوە چونکە گەورەترین تاوان کە دەسەڵاتێک بیکات، نەهێشتنی متمانە و هەستی هاونیشتیمانیبونە".

ئەم بۆچوونەی پەیمان عزەدین لەکاتێکدایە کە زیاتر لە ٥٠ ڕۆژە مووچەی فەرمانڤەرانی هەرێـ دابەشنەکراوە و تا ئێستاش ڕوون نییە کەی موچەکە کە هی مانگی یەکی ئەمساڵە دابەش دەکرێت.

هاوکات هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە جۆرەها شێوە ناڕەزایەتی دەردەبڕن و دژی دەسەڵاتی هەرێم بۆچوونی خۆیان دەردەبڕن.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©