پرس میدیا
بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە شۆفێرێکی ماتۆر گیانی لەدەستدا".
بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ و ٣٠ خولەک رووداوێکی هاتووچۆ لەنیوان ماتۆرێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لەسەر رێگای هەولێر خەبات روویدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆرەکە گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "رووداوەکە بەهۆی کەمتەرخەمی پیکابەکەوە بووە و خۆی کێشاوە بە ماتۆرەکەدا، هەروەها هاتووچۆی هەولێر داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆبن لەپێناو سەلامەتی خۆیان".
داڕشتنەوە: محمد
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق