پرس میدیا
دیوانی لێکۆڵینەوەی کۆماری تورکیا لە حوکمێکدا داوا دەكات حوكمی زیندانیكردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە هەڵبوەشێتەوە.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی جەمهوورییەتی توركی، دیوانی لێکۆڵینەوەی کۆماری تورکیا لە حوکمێکدا داوای كردووە، سزای ٤ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی كردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) هەڵبوەشێتەوە.
هەر بەگوێرەی هەواڵەكە دیوانی لێکۆڵینەوەی تورکیا پاش لێكۆڵینەوەو لێکدانەوەی بۆ دۆسیەی هاوسەرۆکی هەدەپە، لێدوانەکانی دەمیرتاشی بە نمونەی ئازادی ڕادەربڕین و بیركردنەوە لەقەڵەمداوەو و خوازیاری هەڵوەشانەوەی سزاکانی ئەو سیاسەتوانە کوردە بووە.
ئەم حوكمەش دوای ئەوە دێ، كە لە لایەن لقی ٢٦ی دادگەی سزای ئەستەنبۆڵ لە ژێر ناوی "بانگەشە بۆ گرووپی تیرۆریستی" بە پێی لێدوانەکانی دەمیرتاش لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ٢٠١٢ سزای 4 ساڵ و 8 مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێنراو دەمیرتاش لەساڵی 2016ەوە لە زینداندایە.
No comments:
Post a Comment