ئەمڕۆ موچە دابەش دەكرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پرس میدیا 

دوای نزیكەی دوومانگ لە دواكەوتنی، وەزارەتی دارایی هەریم بڕیاریدا ئەمڕۆ دوو شەممە موچەى مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ دابەشبکات. 

پاش ئەوەی بەشێك لە كارمەندان و پزیشكان و تەندروستکاران بایکۆتی دەوامیان كرد، بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیان، حکومەتى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ موچەى مانگی کانوونی دووەمی 2020ی وەزارەتى تەندروستی دابەشدەکرێت و بەپێی ئەو توانا داراییەی کە هەیانە دابەشکردنی موچە بەردەوامدەبێت. 

هەتا ئێستا حكومەتیه ەرێم خشتەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتەكانی تری رانەگەیاندووەو وەزارەتی تەندروستی یەكەم وەزارەتە كە موچەی ساڵی نوێ وەربگرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، كە بەبڕیاری ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ناردنی موچەی فەرمانبەران هەرێم راگیراوە، بەهۆی پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ، هەروەها وابڕیاریشە هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوە بەمەبەستی رێكەوتن لەسەر بودجەو موچەی هەرێم لەگەڵ برپرسانی عێراق. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©