گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ستیپێكرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ستیپێكرد

گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ستیپێكرد

پرس میدیا 

كاسبكاران و خاوه‌ن دوكانه‌كانی شه‌قامی سالم له‌سلێمانی گردبوونه‌وه‌ی ناڕازییان ئه‌نجامدا، به‌هۆی سزادان و داخستنی دوكانه‌كانیان له‌لایه‌ن قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه‌. 

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به‌رێنمایی و رێكاره‌كانی ته‌ندروستی و دانه‌خستنی دوكانه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا و دروستبوونی قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر، سه‌رجه‌م دوكانه‌كانی شه‌قامی سالم (جاده‌ی سه‌هۆڵه‌كه‌) له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شكانی قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه‌ خران.

وێرای داخستنی دوكانه‌كان سه‌رجه‌م خاوه‌كانیان سزای مادی دران، ئه‌مه‌ش بووه‌ی هۆی ناڕه‌زایه‌تی كاسبكاران و خاوه‌ن دوكانه‌كان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان رێكخست دژ به‌ بڕیاره‌كه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌ت.

به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی قائیمقامییه‌ت، پێویسته‌ كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ دوكانه‌كانی سه‌نته‌ری شار و كاتژمێر 7ی ئێواره‌ش سه‌رجه‌م دوكانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاریش دابخرێن و قه‌ره‌باڵإی دروست نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مشه‌و خه‌ڵكێكی زۆر روویان له‌شه‌قامی سالم كرد و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر دروست ببوو.

كلیك بكه‌ بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌: https://www.facebook.com/watch/live/?v=560627491525808&ref=watch_permalink

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©