عێراق؛ ٦٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عێراق؛ ٦٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون

عێراق؛ ٦٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون

پرس میدیا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردوی کۆرۆنای لە وڵاتەکەیدا بڵاوکردەوە کە ٦٦ کەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٥٩ كه‌سیش كه‌ تووشی ڤایرۆسەکە ببون چاکبوونەتەوە و چوونەوتەوە ماڵەکانی خۆیان.


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی حکومەتی عێراق، ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردوی تووشبووانی کۆرۆانی لە وڵاتەکەدا راگەیاند، کە ٦٦ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، ژماره‌ی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون‌ بۆ دوو هه‌زار و ٢١٩ کەس زیادی کرد، هەروەها لە ماوه‌یه‌دا كه‌سێك له‌ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غدادی پایتەخت گیانی له‌ده‌ستداوه‌، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدانیش گه‌یشتوه‌ته‌ ٩٥ كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، راشیگەیاند، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا، ٥٩ كه‌س كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون چاكبونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه‌، هەروەها كۆی گشتیی ئەوانەی چاكبونەتەوە بووە بە هه‌زار و ٤٧٣ كه‌س.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©