كەمئەندامان نامەیەك ئاراستەی سەرۆكی حكومەت دەكەن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

كەمئەندامان نامەیەك ئاراستەی سەرۆكی حكومەت دەكەن

كەمئەندامان نامەیەك ئاراستەی سەرۆكی حكومەت دەكەن

پرس میدیا 

كەمئەندامانی شاری هەولێر رایدەگەیەنن، بەهۆی دواکەوتنی موچەوە بارودۆخى كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستییە تایبه‌تەکان به‌ هه‌موو چینه‌كانه‌وه‌ له‌ باروودۆخێکى زۆر خراپدان، بۆیە داوادەکەن هەرچی زووە مووچەکانیان دابینبکەن. 

لەنامەیەكی كراوەدا، كە ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، ئه‌نجومه‌نى كۆمه‌ڵە‌ كه‌مئه‌ندامییه‌كانى كوردستان لەهەولێر ڕایدەگەیەنن، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م دۆخه‌ هه‌موو كوردستانى گرتۆته‌وه،‌ به‌ڵام خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت جیاوازه‌ له‌گە‌ڵ كه‌سانى ئاسایى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى زۆریان پشت به‌و مووچه‌یه‌ ده‌به‌ستن و هه‌ندیكیان خێزاندارن. 

هەروەها جەخت لەوەش دەكەنەوە، بەهۆی دواکەوتنی موچەوە بارودۆخى كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستییە تایبه‌تەکان به‌ هه‌موو چینه‌كانه‌وه‌ له‌ باروودۆخێکى زۆر خراپدان، بۆیە داوادەکەن هەرچی زووە مووچەکانیان دابینبکەن. 


دەقی نامەکە: 

نامه‌یه‌كى كراوه‌ 

بۆ به‌ریز / سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 

سلاوێكى گه‌رم 

به‌ناوى ئه‌نجوومه‌نى كۆمه‌ڵە‌ كه‌مئه‌ندامیه‌كانى كوردستان ده‌مانه‌وێ به‌ به‌ڕێتان ڕابگه‌یه‌نین كه‌وا باروودۆخى كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پیداویستى تایبه‌ت به‌ هه‌موو چینه‌كانه‌وه‌ له‌ بارودۆخیكى زۆر خراپ دان به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌كانیانه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م دۆخه‌ هه‌موو كوردستانى گرتۆته‌وه،‌ به‌ڵام خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت جیاوازه‌ له‌گە‌ڵ كه‌سانى ئاسایى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى زۆریان پشت به‌و مووچه‌یه‌ ده‌به‌ستن و هه‌ندیكیان خێزاندارن، چونکە خۆتان ده‌زانن هه‌موو كارێكیان پێناكرى وه‌ زۆربه‌ى زۆرى پێویستى به‌ چاره‌سه‌رو داوو و ده‌رمانه‌ ، هه‌روه‌ها ئێستا کەم ئەندامان و خاوەنپێداویستیە تایبەتەکان له‌ باروودۆخێكى ده‌روونى خراپدان و ناكرێت ژیانیان به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت . 

پێویسته‌ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ژیانێكى شایسته‌یان هه‌بێت بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ى بارى جه‌سته‌یى و ده‌روونى . بۆیه‌ لیره‌وه‌ داوا له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین هه‌رچى زووه‌ مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر باروودۆخیان خراپتر نه‌بێت . 

ئه‌نجوومه‌نى 

كۆمه‌ڵە‌ كه‌مئه‌ندامیه‌كانى كوردستان 

هه‌ولێر-2020/5/2

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©