پەرلەمانی عێراق دەنگ بە کابینەکەی کازمی دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەرلەمانی عێراق دەنگ بە کابینەکەی کازمی دەدات

پەرلەمانی عێراق دەنگ بە کابینەکەی کازمی دەدات

پرس میدیا

سەرجەم پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق دەگەڕێنەوە بەغدا و سبەی بەمەبەستی دەنگدان بە کابینەکەی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو کۆدەبنەوە. 

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق سبەی سێشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ دەنگدان بە کابینەکەی موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ سەرجەم پەرلەمانتاران دەگەڕێنەوە بەغدا. 

بەگوێرەی چەند زانیارییەک تا ئێستا لایەنە سوننەکانی عێراق نارەزایەتییان نییە و بەشداری دانیشتنەکەی پەرلەمان دەبن، بەشێک لە لایەنە شیعەکانیش رەزامەندن. 

دوێنێ دووشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ هەریەک لە نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ئەیاد عەللاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی رایانگەیاند، لە پشتیوانیکردنی موستەفا کازمی دەکشێنەوە و بەشداری لە کۆبوونەوەکە ناکەن. 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©