شاندەکەی هەرێم گەڕایەوە هه‌ولێر و هەفتەی داهاتوو دەچێتەوە بەغدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

شاندەکەی هەرێم گەڕایەوە هه‌ولێر و هەفتەی داهاتوو دەچێتەوە بەغدا

شاندەکەی هەرێم گەڕایەوە هه‌ولێر و هەفتەی داهاتوو دەچێتەوە بەغدا

پرس میدیا 

پاش ئە‌نجامدانی زنجیرە‌یە‌ك كۆبوونە‌وە‌، بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێكه‌وتنێك ئه‌نجام بدرێت، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ شاندی هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێرو هه‌فته‌ی داهاتووش دووباره‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌. 

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، پاش ئە‌نجامدانی زنجیرە‌یە‌ك كۆبوونە‌وە‌، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ ھە‌ینی ١ی ئایار، شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم، لە‌ بە‌غداوە‌ گە‌ڕانە‌وە‌ هەولێری پایتەختی ھە‌رێمی كوردستان. 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ سەرباری ئەوەی كۆبوونە‌وە‌كان لە‌ کاتێکی ئاڵۆزی پڕ کێشەدا بەڕێوەچوون، بەڵام بە گشتی ئە‌رێنی بوون. 

ئاشكراشی كردووه‌ "بڕیاریش درا ھە‌فتە‌ی ئایندە‌ درێژە‌ بە‌ كۆبوونە‌وە‌كان بدرێت بۆ گە‌ڵاڵە‌ كردنی پێشنیارە‌كان بە‌مە‌بە‌ستی چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان ھە‌رێم و حكومەتی ناوەندی بەغدا بە‌تایبە‌ت لەبارەی دۆسیەكانی‌ بودجە‌ و نە‌وت". 

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، حکومەتی هەرێم کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە چۆن پابەند بوو بە تەواوی بڕگەکانی یاسای بودجەی ۲٠۱۹، پابەندیش دەبێت بەو خاڵانەی کە لە لێگگەیشتنی ۱/۱۲ی ۲٠۱۹ لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ رێككەوتنی لەسەر كراوە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©