لەسەر دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە ڕوونكردنەوە دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەسەر دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە ڕوونكردنەوە دەدات

لەسەر دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە ڕوونكردنەوە دەدات

پرس میدیا 

وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تەواوی هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ دابەشكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگه لەزووترین كاتدا. ده‌شڵێت: ئێمە لە بار و گوزەرانی پێشمەرگە تێدەگەین. 

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، ئەمڕۆ 3ی ئادار، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، لەسەردانێكی مەیدانیدا بارەگای ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی كەركوكی بەسەركردەوە و لەگەڵ لێپرسراوی میحوەری كەركوك و ئەفسەرانی پلە باڵا و فەرماندەی لیواكانی سنوورەكە كۆبووەوە. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، لەو كۆبوونەوەیەدا، جموجۆڵەكانی تیرۆریستانی داعش لەناوچەكە و میكانیزمی رووبەڕووبونەوەیان و پاراستنی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگه لەسنوورەكە تاوتوێكرا. 

وەزیری پێشمەرگە ئه‌وه‌شی ڕایگەیاند "هاتووین گوێ لەداوا و داواكارییەكانتان بگرین و كەم و كوڕی و پێداویستیەكانتان پڕبكەینەوە. دۆخی ئێستای ناوچەكە وا دەخوازێت بەردەوام ساز و ئامادەبین لەپاراستنی سەنگەرەكان و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش". 

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندووه‌ "داوا و داوكارییەكانی پێشمەرگە ڕەوایە و شایستەی زیاترن، ئێمە لە بار و گوزەرانی پێشمەرگە تێدەگەین، بەڵام هۆكار گەلی دابەزینی نرخی نەوت و خراپی دۆخی ئابووری هەرێم دوای لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا، هێندەی تر دۆخەكەی ئاڵۆز كرد". 

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ "وەك وەزارەتی پێشمەرگە و حكومەتی هەرێم، بەئەركی خۆمان دەزانین لەدابینكردنی مافەكان و تەواوی هەوڵەكانمان چڕكردۆتەوە بۆ دابەشكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگه لەزووترین كاتدا". 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هێشتا موچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردووی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌شه‌وه‌، دابه‌ش نه‌كراوه‌. 








ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©