پرس میدیا
سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، دەربارەی پێشهاتە سیاسییەکانی وڵاتەکە گفتووگۆیان کرد و جه‌ختیان له یه‌كڕیزیی و ته‌بایی له هه‌رێمی کوردستان كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٠/٥/١١، نوسینگەی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات، له سلێمانی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عیراق و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، کۆبوونەوە هه‌لومه‌رجی سیاسی و هه‌نگاوه‌کانی دوای پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق و پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌کانیان تاوتوێ کرد.
ئاماژەشی بەوەشکردوە، له کۆبوونەوەکەدا باس له پێشهاته سیاسییه‌کانی عیراق کرا و هه‌ردوولا به گرنگییه‌وه جه‌ختیان له پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و ناکۆکییه‌کان کرده‌وه، به ئاراسته‌ی هێنانه‌کایه‌ی ئارامی و ئاوڕدانه‌وه له ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی سه‌رجه‌م ناوچه‌کان به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه.
ئەوەش لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: باس له پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتیی به‌ڕێز مستەفا كازمی کراو و داكۆكییان له پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵ‌دا کرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و کارکردن بۆ دابینکردنی گوزه‌ران و ته‌ندروستیی هاووڵاتیان، هه‌روا له‌پێناو تێکشکاندنی پاشماوه‌کانی تیرۆر و سه‌قامگیریی ئه‌منی له هه‌موو ناوچه‌کانی عیراقدا، وێڕای چاره‌سه‌ركردنی کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی ده‌ستوور، بەتایبەتیش یەكلاكردنەوەی پرسی بودجە و مووچەی فەرانبەران.
هه‌ر له کۆبوونەوەکەدا، باس له پێویستیی یه‌کڕیزی و خاوکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان له عێراق کرا به شێوه‌یه‌ک که هه‌موو هێز و تواناکان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئارامی و بژێویی خه‌ڵک و ئه‌نجامدانی چاکسازیی بنه‌ڕه‌تی ته‌رخان بکرێن و له‌بری ناکۆکی و ململانێی ته‌سک، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور خزمه‌تی خه‌ڵک و داخوازیه‌کانیان بکرێت.
نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق راشیگەیاندوە، هه‌ردوولا جه‌ختیان له یه‌كڕیزی و ته‌بایی له هه‌رێمی کوردستان كرده‌وه، به جۆرێك هه‌موو لایه‌نه‌کان دوور له گرژی و ئاڵۆزی، تواناکانیان بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی پێویستیی هاووڵاتیان و دابینكردنی بژێویان و سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی، ته‌رخان بکه‌ن.
داڕشتنەوە: باران

No comments:
Post a Comment