پۆلیس وردەکاریی کوشتنی کچەکەی سلێمانی ئاشکرادەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پۆلیس وردەکاریی کوشتنی کچەکەی سلێمانی ئاشکرادەکات

پۆلیس وردەکاریی کوشتنی کچەکەی سلێمانی ئاشکرادەکات

پرس میدیا

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌، دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباری تر و ورده‌كاریی كوشتنی‌ كچه‌كه‌ی‌ گه‌ڕه‌كی‌ چوارچرای‌ شارەکەی بڵاوکردوە.


سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسییدا رایگەیاند: شه‌وی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ كچێك له‌ماڵێكدا له‌گه‌ڕه‌كی چوارچرا به‌فیشه‌ك كوژرا، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس ‌و ده‌ستپێكردنی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان، ده‌ركه‌وت له‌ماڵه‌كه‌دا سێ كوڕی‌ له‌گه‌ڵدا بووه‌.

جەختیکردەوە: "له‌ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ ٢٤ كاتژمێردا توانرا ئه‌و سێ كه‌سه‌ی‌ له‌ماڵه‌كه‌دا بون ده‌ستگیربكرێن، له‌میانه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌وه‌دا نا كه‌ كێشه‌‌ له‌نێوانیاندا دروستبووه ‌و یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان فیشه‌كێكی‌ پێوه‌ناوه‌ و كوشتویه‌تی‌."

ئاماژەی بەوەشکرد، "لێكۆڵینه‌وه‌ له‌روداوه‌كه‌ كۆتاییهاتووه‌، به‌ڵگه‌كانی‌ روداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی‌ به‌ڵگه‌ی‌ تاوانه‌وه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ده‌مانچه‌یه‌كی‌ كڵۆك‌، قه‌وانێكی‌ فیشه‌ك‌، سه‌ره‌گوله‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ری‌ كچه‌كه‌دا بووه‌."

ناوبراو، هێمای بۆ ئەوەشکرد كه‌ كچه‌كه‌ له‌دایكبوی‌ ساڵی ٢٠٠ بووه‌، هه‌روه‌ها له ‌ئێستادا ھه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (م. أ. ح) له‌دایكبوی ١٩٩٣ و (م. أ. م) له‌دایكبوی ١٩٩٧ و (ك. أ. م) له‌دایكبوی ١٩٩٤ به‌بڕیاری دادوه‌رو بەگوێرەی مادده‌ی ٤٠٥ له‌یاسای سزادانی عیراقیی راگیراون.

راشیگه‌یاند، له‌کاتی كه‌ره‌نتینه‌دا دسوو حاڵه‌تی‌ دزیكردن تۆماركراوه‌، یه‌كێك له‌دزییه‌كان له‌گه‌ڕه‌كی‌ ڕاپه‌رینی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كراوه‌ له‌ماڵێكدا پاره‌و ئاڵتون دزراوه‌، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێت‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و ئاڵتون‌و پاره‌یه‌یه‌ی‌ دزرابوو، له‌گه‌ڕه‌كی‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه‌سێك له‌حه‌وشه‌ی‌ ماڵێكدا ده‌ستگیركراوه‌، كه‌ به‌پێی‌ دانپێدانانه‌كانی‌ كه‌سه‌كه‌‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دزیكردن چووته‌ ئه‌و ماڵه‌، به‌ڵام پێش ئه‌نجامدانی‌ تاوانه‌كه‌ی‌ ده‌ستگیركراوه‌.

به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ پۆلیسی سلێمانی‌، راشیگەیاند، کاتێک هێزه‌كانی‌ پۆلیسی شارەکە سه‌رقاڵی‌ جێبه‌جێكردنی‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بوون به‌هۆی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا، خه‌ڵكانی‌ هه‌لپه‌رست ئه‌وه‌یان به‌هه‌لزانی بوو، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ شارەکە‌ خانویان به‌شێوه‌ی‌ زێده‌ڕۆ دروستكردبوو و زەویشیان داگیركرد بوو‌، هەر بە فه‌رمانی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ هه‌ڵمه‌تێك بۆ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستیپێكرد، له‌رۆژی‌ ٢٠٢٠/٣/١٣ هەتا ئه‌مڕۆ ١٦٧ كه‌س ده‌ستگیركراوە روبه‌روی‌ یاسا كراونه‌ته‌وه‌.


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©