ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

پرس میدیا

ئاسایشی رۆژئاوای پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەراورد بە چوار مانگی ساڵی رابردوو رێژەی تاوان لە سنوورەکە کەمیکردووە.

ئاسایشی رۆژئاوای پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "لە چوارمانگی ئەم ساڵ تا ئێستا ٩٧ کەس لەسەر ١٨ دۆسییەی جۆراوجۆر دەستگیرکراون، هەروەها رێژەکە بەراورد بە چوار مانگی ساڵی رابردوو کەمیکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرجەم ئەو کەسانە بەهۆی "رفاندن، تیرۆر، بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، تەزویر، بەریتل، تەقەکردن، شەڕکردن، رووبەڕووبونەوەی ئاسایش، دۆر، دزیی و رێککەوتن لەسەر تاوان" دەستگیرکراون، لەو ژمارەیەش تا ئێستا ٧٤ کەس ئازادکراون و ٢٣ کەسیان بەمەبەستی لیکۆڵینەوەی زیاتر لە زینداندا ماونەتەوە".

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©