پرس میدیا
وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "دەستی هەر کەسێک دەبڕین کە مامەڵە بە پلە و پۆست و پێگەکەیەوە بکات".
عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردۆتەوە رایگەیاندووە، "پێویستە وەزارەتی ناوخۆ لە جێبەجێکردنی یاسادا پێشەنگی وەزارەکانی دیکەبێت، هەروەها دەستی هەر کەسێک دەبڕین مامەڵە بە پۆلە و پۆست و پیگەکەیەوە بکات".
غانمی ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە گەندەڵی کۆتایی پێبێت و خەڵکی هەست بکات حکومەت گرنگی تەواویان پێدەدات، دەبێت ئێمە بە دەست پاکییەوە کارەکانمان ئەنجام بدەین".
داڕشتنەوە: محمد
No comments:
Post a Comment