وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

پرس میدیا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا ئاماری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٦٨)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (٩٦٨١) هاووڵاتی “ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان” كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (١٣٠٧) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٧٠) لە هەولێر، (١٧٤) لە سلێمانی، (٧٣٤) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین. وە (٨٣٧٤) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتیان (٣٠) هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٠٨٢) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٤١٢) هەولێر، (٢٠٦) سلێمانی، (٣٠٠) دهۆك، (١٥) هەلەبجە، (٠) ڕاپەرین، (١٤٩) سۆران ، دەرەنجام (٦) تووشبووی نۆێ لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (٦) پۆزەتیڤ: (٥) پیاو تەمەنیان (٦٣)، (٥٦)، (٣٢)، (٣٠)، (٢٩) ساڵ و ئافرەتێك تەمەن (٣٤) ساڵ، هەموویان دانیشتووی قەزای سۆرانن لە گەڕەكی برایەتی و ٢٦ی گولان و كۆمەڵگای گەڵالە، و بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون.
(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٤٣٣١٦) پشكنین بووە).

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٣٨٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٣٠) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٥٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢ی ئایاری 2020

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©