لە کەرکوک و نەینەوا داعش دەستی بە هێرشکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لە کەرکوک و نەینەوا داعش دەستی بە هێرشکرد

لە کەرکوک و نەینەوا داعش دەستی بە هێرشکرد

پرس میدیا

چەکدارانی داعش لە پارێزگاى كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا، هێرشیانکردە سەر سوپاى عیراق و حه‌شدى عه‌شایه‌ریی کوژراو بریندار هەیە. 

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌٢٠٢٠/٥/٥، راگه‌یاندنەکانی عێراق، ئاشکرایان کرد: له‌ گوندی عه‌سرییه‌ له‌ ناحیه‌ى تازه‌ له‌ باشورى كه‌ركوك، چه‌كدارانى داعش هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكى پشكنینى حه‌شدى عه‌شایه‌رىی، به‌هۆیەوە‌ چوار ئه‌ندامى حه‌شدی عەشایەریی كوژراون، به‌ڵام وەڵامی هێرشه‌كه‌ دراوه‌ته‌وه‌ و دواى برینداركردنى چه‌ند ئه‌ندامێكیان، ئه‌و چه‌كدارانه‌ كشاونه‌ته‌وه‌ بۆ گوندی زه‌باع.

هەروەها چه‌كدارانى داعش، له‌ گوندی (قه‌لعه‌ سۆرانى) سه‌ربه‌ ناحیه‌ى قه‌راج له‌ باشورى خۆرهه‌ڵاتى موسڵ و ناحیه‌ى سه‌رگه‌رانى سه‌ربه‌ قه‌زاى دوبز له‌ كه‌ركوك هێرشیان كردوه‌ته‌وه‌سه‌ر فیرقه‌ى ١٤ى سوپاى عێراق و به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه‌ دوو ئه‌ندامى سوپاکە کوژران.

راشیدەگەیەنن، چه‌كدارانى داعش له‌ گوندی سراى سه‌ربه‌ قه‌زاى داقوق له‌ باشورى كه‌ركوك بە قه‌ناس ئه‌ندامێكی پۆلیسى فیدراڵییان برینداركردوه‌، هه‌روه‌ها له‌هێرشێكى تردا سه‌ربازێكى فه‌وجى یه‌ك/ لیواى ٢٠ى سوپاى عێراق له‌ كه‌ركوك برینداركراوه‌، هەروەها چه‌كدارانى داعش هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكى پشكنینى پۆلیسى فیدراڵى له‌ ناوچه‌ى (وادى شاى) له‌ قه‌زاى حه‌ویجه‌ و له‌ هێرشه‌كه‌دا سێ چه‌كدارى داعش كوژراون.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©