دەرباز محەمەد: چاکسازی بە چەند مانگێک ناکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دەرباز محەمەد: چاکسازی بە چەند مانگێک ناکرێت

دەرباز محەمەد: چاکسازی بە چەند مانگێک ناکرێت


پرس میدیا

ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان ڕایگەیاند سی ساڵ گەندەڵی بە چەند مانگێک چاک ناکرێت ئەمەش دژی ئەو بەڵێنەیە کە بزوتنەوەکە لە سەروبەندی پێکهێنانی حکومەتدا بە هاوڵاتیانیان دابوو.

دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە تویتەر نوسیویەتی "سی ساڵ گەندەڵی و وێرانە بە چەند مانگێک چاک ناکرێ، گرنگ هەنگاوی یەکەمە کە نراوە".

ناوبراو کە پێشتر وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بووە، ئاماژە بەوە دەکات "ئەرکەکە قورسە، تەحەداکە گەورەیە، کێشە و رۆتین زۆرە، رێگری هەیە، بەڵام رێگەی زیاترمان نیە تا ئێستا".

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە ڕایانگەیاندبوو بە مەرجی چاکسازیی بەشداری حکومەتیان کردووە و ئەگەر لەماوەی چەند مانگێکدا چاکسازیی نەکرێت دەکشێنەوە.

پێشتریش عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاندبوو کە دەبێت حکومەتی نوێ لە شەش مانگی سەرەتادا چاکسازی ڕاستەقینە بکات ئەگەر نا گۆڕان قسەی جدیی دەبێت.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©