"لێرە دەتانکوژین و کەسیش ئاگادار نابێت" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"لێرە دەتانکوژین و کەسیش ئاگادار نابێت"

"لێرە دەتانکوژین و کەسیش ئاگادار نابێت"

پرس میدیا

بنەماڵەی ئەوەی دوو کەسەی، تۆمەتبارکران بەکوشتنی عوسمان کۆسە بەڕێوەبەری میتی لە شاری هەولێر، رایدەگەیەنن بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکات "لێرە دەتانکوژین و کەسیش ئاگادار نابێت."

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردەوە: بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، هەڕەشەی کوشتن لە مەزلۆم داغ و محەمەد بەشیکسز، دەکات، بەهۆی ئەوەی کە تۆمەتبارکراون کە گوایە ئەندامی میت عوسمان کۆسە و دوو کەسی تر بە ناوەکانی نەریمان عوسمان و بەشدار رەمەزان کوژرابوون.

هەردوو دەستگیرکراو: داغ و بەشیکسیز، بە تەلەفۆن لەگەڵ بنەماڵەکانیان قسەیان کرد و رایانگەیاندوە کە مافەکانیان پێشێل دەکرێت. بنەماڵەکانیشیان دەڵێن بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانیان داغ و بەشیکسز دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردبوو و دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسان، لەسەر بەڵێنی ئەوەی کە فشاریان لەسەر نامێنێت، کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنابوو.

ڕاشیانگەیاند، دوای کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکە، پێشێلکردنی مافەکانیان زیادی کردوە، داغ و بەشیکسز دەخرێنە زیندانی تاکەکەسییەوە و ئەشکەنجە دەدرێن و لێیان دەدەن. ئاماژەیان بەوەکرد، بەرپرسان پێیان دەڵێن، پەکەکە دوژمنی ئێمەیە. ئێمە لێرە دەتانکوژین و کەسیش ئاگادار نابێت و هەڕەشە لە منداڵەکانیان دەکرێت.

هەروەها ئەوەشیان وتووە: دوای رووداوەکانی زینی وەرتێ، هێرش کراوەتە سەر کوڕەکانیان و لە رۆژێکدا بە تەنها دوو بۆ سێ دەقە دەتوانن بچن بۆ سەرئاو، رێگە نادەن کوڕەکانیا سەیری تەلەڤزیۆن بکەن و کتێب بخوێننەوە و گوێ لە رادیۆش بگرن.

بنەماڵە مەزلۆم داغ و محەمەد بەشیکسز، جەختیشدەکەنەوە: منداڵەکانیان پێشتر دەستیان بە چالاکی مانگرتن کردبوو و ئەگەر فشارەکان بەردەوام بێت، منداڵەکانیان رایانگەیاندووە کە دەست بە ڕۆژوی مردن دەکەن و ئەوەیان خستەڕوو، "پێویستە کورد لە هەموو شوێنێک بێدەنگ نەبێت. هەڵوێستێ بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستان قبوڵ ناکرێت. پێویستە گەلی کورد هەڵوێستی هەبێت."


داڕشتنەوە: باران


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©