پرس میدیا
هەوڵی یەکگرتنی چەند لایەنێکی سیاسیی لەئارادایە و نوسەرێکیش ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ هەریەک لە عەلی باپیر و ئارام قادر گفتوگۆیکردووە و ئامادەییان بۆ ئەو پرسە نیشانداوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پرس میدیا کەوتوون، هەوڵیک لەئارادایە بۆ ئەوەی بەرەیەکی یەکگرتووی نێوان لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات پێکبهێنرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕەوشی گفتوگۆکان، بە پرس میدیای ڕاگەیاند کە لێکنزیکبوونەوەیەکی نوێ هەیە لەنێوان هەندێک لایەنی سیاسییدا بەتایبەتی ئەوانەی لەدەرەوەی دەسەڵاتن.
سەبارەت بە هەمان پرس، دڵشاد مەجید نوسەر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە کە لەماوەی ڕابردوودا سەردانی هەریەک لە عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی و ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانیی کردووە و گفتوگۆی لەگەڵکردوون و ئامادەیی لێکنیزبوونەوەیان پیشانداوە.
پرس میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەتی ناو هاوپەیمانییەوە زانیویەتی کە ماوەیەکی زۆرە ئەو حزبە لە هەوڵدایە بۆ پێکهێنانی ئەو بەرە هاوبەشە و ئەوەشی بە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی هاوپەیمانی لەقەڵەمدا.
No comments:
Post a Comment