پرس میدیا
سەرۆك كۆماری توركیا بۆ ماوەی چوار رۆژ و لە 16ی تا 19ی ئەم مانگە قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند.
رەجەب تەیب ئەردۆگان، ئێوارەی ئەمرۆ لەگەڵ وەزیرانی کابینەی کۆبوەوە و دوابەدوای کۆبونەوەکەش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا.
ئەردۆگان لەكۆنگرەكەیدا وتی،" قەدەغەی هاتوچۆی سەرانسەری چەند رۆژێک بەر لە جەژنی رەمەزان و لە16 تا 19 ی ئەم مانگە جێبەجێ دەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشدا،" ئەو هاوڵاتیانەمان کە تەمەنیان لەسەرو 65 ساڵەوەیە و هیچ موچەیەکیان لە حکومەتەوە بۆ نەبڕاوەتە مانگە بڕی 672 لیرە وەردەگرن".
باسیلەوەشكرد، ئەو کەسانەی بەتەمەنن بۆ دابینکردن شتومەکی جەژن رێکەوتی 17ی ئەم مانگە لە کاتژمێر 11:00 پێشنیوەرۆ تا 5:00 ی ئێوارە دەتوانن بچنە دەرەوە، کەسانی دیکەش 20 و 22 مانگ بۆیان هەیە بچنە دەرەوە.
سەرۆكی توركیا ئەوەشی وت، خۆمان فریای خۆمان دەکەوین، وەک میلەتی تورک توانیمان لەم رۆژە سەختانەدا بەرخۆدان بکەین و فریای خۆمان بکەوین"
No comments:
Post a Comment