پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

پرس میدیا 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داوا لەو هاووڵاتییانە دەكات كە پێش ڕاگرتنی دەوامی فەرمانگەكان سەردانیان كردوون، دووبارە فۆڕمی ئەلیكترۆنی نوێ بكەنەوە. 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئایار، لەراگەیەنراوێكدا، ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە پێش ڕاگرتنی دەوامی فەرمی سەردانی پاسپۆرتیان کردووە و مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە، پێویستە دووبارە فۆڕمی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت نوێ بكه‌نه‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان. 

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پێویستە ئەو هاووڵاتییانە لای سکاڵانووسەکان فۆڕمی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت نوێ بكه‌نه‌وه‌ و بیگۆڕن، پاشان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت بکەن، چونکە فۆرمی پاسپۆرت تەنها بۆ ماوەی 14 ڕۆژ كاری پێدەكرێت. 

ئەو ئاگادارییەش دوای ئەوە دێ كە ئەمڕۆ دوو شەممە، دەوامی ئاسایی سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان دەستیپێكردەوە، دوای ئەوەی كە بەهۆی رێكارە تەندروستییەكان و بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 14ی ئادارەوە دەوام گیرا. 

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©