ئاماری لە سێدارەدانی هاووڵاتیانی کورد لە مانگی رابردودا ئاشکراکرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئاماری لە سێدارەدانی هاووڵاتیانی کورد لە مانگی رابردودا ئاشکراکرا

ئاماری لە سێدارەدانی هاووڵاتیانی کورد لە مانگی رابردودا ئاشکراکرا

پرس میدیا

لە مانگی رابردودا، لانیکەم ١٣ هاووڵاتی لە رۆژەهەڵاتی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارە دراون و بە بەراورد بە مانگەکانی رابردوی ئەمساڵ لە سێدارەدان زیادی کردوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٥/٢، رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڵاویکردوە: "لە ماوەی مانگی ئاوریلی ٢٠٢٠ دا، حوکمی سێدارەی لانیکەم ١٣ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کرماشان، برووجێرد، سنە و ئورمیە جێبەجێ کراوە."

رێکخراوەکە، ناسنامەی ئەو ١٣ کەسەی کە لە سێدارە دراون ئاشکرا دەکات، کە کەسێک بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی، کەسێک بە تۆمەتی بازرگانییکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و ١١ کەسی تریش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر کراون و حوکمی لە سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لانیکەم ٢٥ هاووڵاتی کورد لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەدا لەسێدارە دراون.


داڕشتنەوە: باران





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©