ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوکرایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوکرایەوە

ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوکرایەوە

پرس میدیای 

رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی، رایگەیاند، تووشبووانی پەتای كۆرۆنا لە جیھاندا زیاتر لە سی ملیۆن و ٣٠٠ هەزار كەسی تێپەڕاند و زیاتر لە ٢٣٨ هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیان لە دەستداوە. 

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٥/٢، رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی رایگەیاند، هەتا ئێستا لە سەرانسەری وڵاتانی جیهاندا سێ ملیۆن و ٣٤٤ هەزار و ٨٤٠٢ كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەروەها ٢٣٨ هەزارو ٧٨٧ كەسیش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرترین رێژەی توشبون لە ئەمریكایە كە تاوەكو ئێستا یەك ملیۆن و ١٠٣ هەزارو ٧٨١ كەس توشبوون ودوای ئەویش وڵاتی ئیسپانیا ٢١٣ هەزارو ٤٣٥ كەس و دوای ئەویش وڵاتی ئیتالیا دێت كە ئەویش ٢٠٧ هەزار و ٤٢٨ كەس تووش بوون. 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، راشیگەیاند، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تائێستا لە ئەمریكا ٦٥هەزار و ٦٨ کەس گیانیان لە دەستداوە لە ئیتالیا٢٨ هەزار و ٢٣٦ كەس گیانیان لەدەستداوە لە بەریتانیا ٢٧ هەزار و ٥٨٣ کەس لە ئیسپانیا ٢٤ هەزار و ٦٢٨ كەس و لە فەرەنساش ٢٤ هەزار و ٥٤٣ كەس گیانیان لە دەستداوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©