پرس میدیا
لە هەرێمی کوردستانەوە سیخوڕی بەسەر هێزەکانی پەکەکەوە کراوە و سیخوڕەکەش دەستگیرکراوە و زانیاری ورد لەبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە لە سنوری دهۆک کەسێک سیخوڕی بەسەر هێزەکانیانەوە کردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە بەهۆی ئەوەی سیخوڕەکە زانیاری لەبارەی شوێنی گەریلاکانەوە بە دەوڵەتی تورکیا داوە، بۆردوومانی پێگەکانیان کراوە و زیانیان بەرکەوتووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە، سیخوڕەکە ناوی (ج.م)ە و ئێستا لای گەریلاکانە و ڕوونیشکراوەتەوە کە ئەو لایەنە بەرپرسە لە دۆخی سیخوڕەکە کە ئەرکەکەی پێ سپاردووە.
No comments:
Post a Comment