ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی ئاشكراكرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی ئاشكراكرا

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی ئاشكراكرا

پرس میدیا 

شاندی باڵای ھە‌رێم لە بەغدا لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پەڕلەمانی عێراق له‌سه‌ر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆبووەوە. 

نووسینگەی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆك وەزیران و سه‌رۆكی شاندی باڵای هەرێم، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، كه‌ شاندی باڵای حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق بەسەرۆكایەتی هەیسەم جبوری، لەبارەی كێشە داراییە كەڵەكەبووەكانی بەغداو هەولێر ئەمڕۆ هەینی 1ی ئایار، كۆبوونەوە. 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ له‌ كۆبوونەوەكەدا شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆك و هەندێ لە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەڕلەمان، كۆمەڵێك ڕاسپاردە و پێشنیاریان گەڵاڵە كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە نەوت و پشكی هەرێم لە یاسای بودجەی 2019 دا، هەروەها ڕێوشوێنەكانی مامەڵەكردنیان لەگەڵ ساڵی دارایی 2020 تاوتوێ كرد. 

جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌ "بڕیاردرا لەمەولا هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەنێوان حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی پەڕلەمان بۆ ئەوەی لەقۆناغەكانی داهاتوودا بتوانن لەو كاتانەی پێویستە كاری هاوبەشی زیاتر بكەن و كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەن". 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شاندی باڵای هه‌رێم چه‌ند رۆژێكه‌ له‌به‌غدایه‌ و له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسی باڵا كۆبوونه‌وه‌و دیداری ئه‌نجامداوه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی بودجه‌ و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©