پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستی روسیا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا نزیكەی 12 هەزار تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەوەش روسیا گەیشتە پلەی سێهەمی ریزبەندی وڵاتانی جیهان لەتۆمار كردنی زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وەزارەتی تەندروستی روسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 11 هەزار و 656 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەوەش کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 221 هەزار و 344 تووشبوو.
هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە هەر لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 94 کەسی دیكە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش كۆی گشتی ژمارەی مردووانی کۆرۆنا لە بۆ 2هەزار و 9 كەس بەرز بووەتەوە.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی روسیا، باسی لەوەشكردووە، كە 39 هەزار و 801 تووشبوو ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووەو چاكبوونەتەوە.
لە ئێستادا ئەمریکا ریزبەندی یەكەم و ئیسپانیا ریزبەندی دووەمی گرتووە، روسیا لە پلەی سێهەمی ریزبەندی ئەو وڵاتانەی جیهاندایە کە زۆرترین توشبوی ڤایرۆسەکەی تیادا تۆمارکراوە.
No comments:
Post a Comment