ئەمریکا چەکدارانی داعش دەگوازێتەوە بۆ عێراق - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەمریکا چەکدارانی داعش دەگوازێتەوە بۆ عێراق

ئەمریکا چەکدارانی داعش دەگوازێتەوە بۆ عێراق

پرس میدیا

ئاژانسی فه‌رمیی سوریا، ئاشکرایدەکات، هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا چه‌كدارانی داعش له‌ زیندانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌-ه‌وه‌ دەگوازنەوە بۆ بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانیان له ‌عێراق و له‌رێگه‌ی داعشه‌وه‌ ئامانج و پیلانه‌كانی جێبه‌جێدەکات.


ئه‌مڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٥/٤، ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی فەرمیی حکومەتی سوریا رایگەیاند، ئه‌مڕۆ شه‌ش ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، له‌زیندانه‌كانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە حه‌سه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و عێراق بەڕێکەوتوون، له‌و وێشەو ده‌یانه‌وێت زیندانیی كراوه‌كان بگوازنەوە بۆ بنكه‌كانیان له ناوخاکی‌عێراق‌.
ئاژانسەکە، ئاماژەی بەوەشکردوە، کە هێزەکانی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکاننی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی چەکدارانی داعشه‌وه‌ ئامانج و پیلانه‌كانی له‌ عێراق جێبه‌جێبكات و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ پاڵپشتیی و پشتیوانیی ته‌واو له‌ تیرۆرستان ده‌كات.

ئاژانسی"سانا"ی فەرمیی سوریا، ئەوەشی راگەیاندوە، کەگواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێکخراوی داعش له وڵاتی ‌سوریاوه‌ بۆ نێو خاکی عێراق له‌كاتێكدایه‌، چه‌كدارانی ئەو رێکخراوە ده‌ستیان بە جموجۆڵکردوەتەوە و له‌ نوێترین كرده‌وه‌شیاندا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشیان له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كردوەته‌ ئامانج.


داڕشتنەوە: باران


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©