پرس میدیا
ئەندامێكی سەركردایەتیی یەکێتیی، هۆشداریی دەداتە پارتیی، كە لە مەودوا حزبەکەی، یەك بە دوو مامەڵە لەگەڵ پارتی دەکارت.
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٥/١١، كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیی لە دینارتەی سەر بەقەزای ئاکرێ، رایگەیاند ئاسایشی ئاکری بە بێ هیچ تۆمەتێك، محەمەد ساڵح ئەندامی كۆمیتەكەیان دەستیگركردووە.
بێستون سابواراویی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەوبارەیەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "گرتنی کادرەکانی یەکێتی لە سنورەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی بەشێوازی نا یاسایی بەردەوامە... ئەمڕۆ دیسان ئاساییشی پاراستنی پارتی کادرێکی تری یەکێتی لە سنوری شارۆچکەی دینارتەی قەزای ئاکرێ بەبێ هیچ تاوانێکی ئاڕاستەبۆکراو دەستگیر دەکات . لە کاتێکدا گرتنی کادر بەهەر هۆیەکەوە بێت نابێت بێ ئاگاداری پێشوەختی مەڵبەنی یەکێتی یان لقی پارتی بێت، کەچی هەڤاڵ مامۆستا محمەد ساڵح کە پلەکەی ئەندام کۆمیتەیە بەبێ هیچ موقەدیماتێک ڕاپێچی ژوورە تاریکەکانی ئاساییشی ئاکرێ کراوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "پارتی ماوەیەکە خەریکی تاقیکردنەوەی هەڵوێست و پەرچەکرداری یەکێتیە.. پێی وایە هەروەکو چۆن لە ڕابردوودا نیەتپاکی و خەمخۆری و پەرۆشی یەکێتی بۆ برایەتی و پارێزگاریکردن لە سەروەری حکومەتی هەرێم بە ناپەسەندانەترین شێوازی ئیستیغلال لەلایەن پارتیەوە قۆزراوەتەوە و زەڕرەیەک ئیعتیباری بۆ بەرژەوەندیە نەتەوەیی و نیشتیمانیە کوردستانیەکان دانەناوە و تەنها خۆی پێ زل و قەبە کردووە و لەبەرچاوی خەڵک خۆی گورگاندووە و بەرانبەر هەموو ئازادیەکی رەوا لووراندوویەتی".
ئەندامەكەی سەركردایەتیی یەكێتیی، هۆشداریی دەداتە پارتی كە "هەڵوێست و سیاسەتی نوێی یەکێتی سوکایەتیکردن بە سەرکردەکان و کادرەکانی لە هەر پلە و پۆستێکی حیزبی یان حکومی دابن لەهیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکات. ئیتر نەک هەر سیاسەتی موو بەموو پەێرەو دەکات ، بەڵکو بۆ پاراستنی کادرەکانی سیاسەتی (الصاع صاعین) یش پەیڕەو دەکات".

داڕشتنەوە: باران
No comments:
Post a Comment