روسیا ئیدانەی تەقینەوەكەی عەفرین دەكات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

روسیا ئیدانەی تەقینەوەكەی عەفرین دەكات

روسیا ئیدانەی تەقینەوەكەی عەفرین دەكات


پرس میدیا
حكومه‌تی رووسیا، ئیدانەی تەقینەوەكەی عەفرین و ئەو گرژییانە دەكات  كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان سووریا و توركیا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌.

ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووە، ئێمه‌ نیگه‌رانیین له‌و پێشهات و گرژیانه‌ی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان سووریا و توركیا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌.

لەبارەی تەقینەوەكەش زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەداوە، ئێمه‌ زۆر نیگه‌رانین و ئه‌و كرده‌یه‌وه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین.

باسیلەوەشكرد، هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ دژایه‌تیكردنی تیرۆری ئه‌و گرووپانه‌ نییه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ وه‌ك گرووپی تیرۆریست ناسێندراوون، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌ یاد بێت، ئه‌و ناوچانه‌ خاكی سووریان و له‌ كۆتایی رێگه‌دا هه‌ر ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سووریا.

رۆژی (28ی مانگی رابردوو لەتەقینەوەیەكدا لەعەفرین 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، كه‌ 11یان منداڵ بوون و 47 كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون، 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©