بەڕێوەبەری بانكی ناوەندیی هەرێم دەربارەی ٩٠٠ ملیارەکە هاتەدەنگ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەڕێوەبەری بانكی ناوەندیی هەرێم دەربارەی ٩٠٠ ملیارەکە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەری بانكی ناوەندیی هەرێم دەربارەی ٩٠٠ ملیارەکە هاتەدەنگ

پرس میدیا

بەڕێوەبەری بانكی ناوەندیی هەرێم، رایگەیاند، "ناتوانم بڵێم پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچە لەبەردەستە یان نا" و خەختیشکردەوە"ئێمە هیچ كێشەیەكمان نییە و هەركات بەغداد رەزامەندی بدات دەست دەكەین بە دابەشكردنی موچە.


كازم نامیق، بەڕێوەبەری بانكی ناوەندیی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکیدا دەڵێت: "ئێمە بڕی ئەو پارەیە ئاشكراناكەین كە لە بانكی ناوەندی هەرێم هەیە، بەڵام هەركات بەغداد رەزامەندی دەربڕی كە پارەی موچەی فەرمانبەران دابەشبكەین، ئێمە دەست دەكەین بە دابەشكردنی"

ناوبراو، دەربارەی ئەوەی كۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیاندووە کە نزیكەی ٩٠٠ ملیار دینار لە بانكی ناوەندیی هەرێم دا هەیە، وتیشی: "هەر ئەوەندە ماوە حزبەكان بێن دەستوەردان لەكاری بانكەكانیش بكەن، من زانیاری لەسەر بڕی ئەو پارەیە نادەم كە لەبانكی ناوەندی هەرێم هەیە."

دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی کە دەوترێت لە رۆژانەدا ٥٠٠ ملیار دینار کراوەتە نێو بانكی ناوەندی هەرێم رایگەیاند: "ئەوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، هەركات بەغداد رەزامەندی لەسەر دابەشكردنی موچە بدات، ئەو كاتە ئێمە موچە دابەشدەكەین، ئێمە هیچ گرفتێكمان نییە و تەنها گرفتمان ئەوەیە كە رەزامەندی وەزارەتی دارایی عێراقمان دەوێت بۆ دابەشكردنی موچە."

بەڕێوەبەری بانكی ناوەندیی هەرێمی کوردستان، رونیشکردەوە: "هەركات وەزارەتی دارایی رەزامەندی دابەشكردنی موچەی بۆ ناردین، ئەوكاتە ئێمەش رێگەپێدان دەدەین بە لقی بانكی ناوەندی هەولێر. ناتوانم بڵێم كە پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچە لەبەردەستە یان نا."


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©