پرس میدیا
وەزارەتی كشتوكاڵی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند، هاوردەكردنی گەنم و جۆ لە سوریاوە راگیراوە، توانیمان رێگریی بكەین لە هاوردەکردن و داخلبوونی بۆ ناو هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هاوردەكردنی جۆوە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە: سەبارەت بەنامەی هەردوو بپەرلەمانتارانی عێراق، دكتۆر غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین، تایبەت بەهاوردەكردنی جۆ لە سوریاوە ئەم چەند خاڵە دەخەینە بەردەم رای گشتیی:
یەكەم: وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هاوردەكردنی گەنم و جۆی راگرتووە، بەهۆی ئەوەی وەرزی دروێنەیەو لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیاران، دووەم: خاڵی سنوری ئەبو وەلید دەروازەیەكی نارەسمیە، وەزارەتمان دوای ئەوەی زانیاری تەواو دەستكەوت بەدواداچوونی وردمان دەستپێكرد بەهاوكاری لایەنە پەیوەندارەكان توانیمان رێگری بكەین لە هاوردەو داخڵبوونی بۆ ناو هەرێمی كوردستان، بەڵگەی سەلمێنراوی رێگری لەبەردەستە.
سێیەم: لەپەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و بازرگانی عێراق بۆ ئەوەی ئەمساڵ هیچ جیاوازیەك نەكرێت لەنێوان جوتیارانی كوردستان و ناوەڕاست و خواروی عیراق، چوارەم: حكومەتی عیراق تەنها گەنم لە جوتیارانی كوردستان وەردەگرێت، لەهەوڵداین بۆ ئەوەی وەك جوتیارانی ناوەڕاست و خواروی عیراق جۆو گەنمەشامیش وەربگیرێت.
پێنجەم: خوازیار بووین هەردوو پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عیراق بەر لەبڵاوكردنەوەی بابەتەكە پەیوەندیان بەوەزارەتمانەوە كردبا تاوەكو زانیاری دروستمان خستبایە بەردەستیان، چونكە هەندێك لەو شتانەی دەوروژێنرێن زیان بە جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت لە شێوازی مامەڵەكردن و وەرگرتنی گەنمەكەیان لەلایەن حكومەتی عیراق.
هاوپێچ/ نوسراوی جەختكردنەوەمان لەسەر قەدەغەی هاوردەكردنی گەنم و جۆ:

No comments:
Post a Comment