ئێران بڕیاری كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان و نوێژی بەكۆمەڵی دەركرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئێران بڕیاری كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان و نوێژی بەكۆمەڵی دەركرد

ئێران بڕیاری كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان و نوێژی بەكۆمەڵی دەركرد


پرس میدیا

سەرۆككۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كەمدەكەنەوە و لەمەودوا رێگەبەكردنەوەی مزگەوتەكان و ئەنجامدانی نوێژی بەكۆمەڵ دەدەن.

حەسەن رۆحانی ، ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانەی کۆبونەوەیەی لەگەڵ لیژنەی نیشتیمانی بەرەنگاربونەوەی ڤیرۆسی کۆرۆنا رایگەیاندووە، لە سبەینێ وە مزگەوت و خوێندنگەکان لەو ناوچانە دەکرێنەوە، کە مەترسی کۆرۆنا تێیاندا کەمبوەتەوە، واتا لە ناوچە سپییەکانی وڵاتەکەی.

باسیلەوەشكردووە، لە ئێستادا ئێران 32 ناوچەی شاری سپی هەیە، کە تیایدا دەتوانن مزگەوتەکان بکەنەوە و نوێژی هەینی و بەکۆمەڵی تیایدا ئەنجامبدرێن، لە شەممەی داهاتوشەوە خوێندنگاکان لەو ناوچانەدا دەکرێنەوە.


روحانی ئەوەشیخستووەتەڕوو، لەسەدا 83 هاوڵاتیانی وڵاتەکەی پابەندن بە پڕۆتۆکۆڵەکانی خۆپارێزی تەندروستی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئاشكراشیكردووە، ئێران پڕۆژەی پشکنینی نیشتیمانی لە وڵاتەکەی دەستپێدەکات ، لە قۆناغی یەکەمدا پشکنین بۆ 78 ملیۆن کەس دەکرێت و لە قۆناغی دوەمیدا پشکنین بۆ 30 ملیۆن کەسی دیکە دەکرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©