ئەوانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەرانکرد دەستگیرکران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەوانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەرانکرد دەستگیرکران

ئەوانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەرانکرد دەستگیرکران

پرس میدیا

سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، ئەو کەسانەی تەقەیان لە خۆپشاندەرانی شاری بەسرە کردوە دەستگیرکران، سەرجەمیان وەک تۆمەتبار رەوانەی دادگا کراون بۆ ئەوەی سزای خۆیان وەربگرن.


ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٥/١١، نووسینگەی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، خۆپیشاندان مافی ئاشتییانەی هەمووانە بۆیە بەڵێن مانداوە، ئەوانەی خوێنی عێراقییەکان دەڕژێنن دەبێت سزای خۆیان وەبگرن.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختیکردەوە، بە چاودێریی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی وڵاتەکە و لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەکان، هێزەئەمنییەکان هەڵمەتێکی دەستگیرکردنیان بۆسەر باڵەخانەیەک لە پارێزگای بەسرە ئەنجامدا، کە لەوێوە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردبوو و یەکێک لە خۆپیشاندەران کوژرا و چەند خۆپیشاندەرێکیش بریندار ببوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێزە ئەمنییەکە ئەو کەسانەیان دەستگیر کرد، کە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردوە، سەرجەم ئەو کەسانەش وەک تۆمەتبار رەوانەی دادگا کراون بۆ ئەوەی سزای خۆیان وەربگرن.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، ئێمە پابەندین بە بەڵێنەکانمان، بۆ رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و خۆپیشاندانی ئاشتییانە و پاراستنی خۆپیشاندەران.



داڕشتنەوە: باران





No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©