بەغدا داهاتی هەناردەی نەوتی مانگی نیسانی ئاشکرا کرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەغدا داهاتی هەناردەی نەوتی مانگی نیسانی ئاشکرا کرد

بەغدا داهاتی هەناردەی نەوتی مانگی نیسانی ئاشکرا کرد

پرس میدیا 

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماری هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی نیسانی بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرای ده‌كات كه‌ كه‌ بڕی داهات به‌ رێژه‌ی 48% كه‌می كردووه‌. 

وەزارەتی نەوتی عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، لە مانگی نیساندا بڕی 103 ملیۆن و 144 هەزار و 911 بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە. 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ داهاتی عێراق لە هەناردەی نەوت لە مانگی نیساندا، یەک ملیار و 423 ملیۆن و 499 هەزار دۆلار بووە. 

له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌شدا، ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ بڕی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی نیساندا 100 ملیۆن و 532 هەزار و 427 بەرمیل بووە، بڕی نەوتی هەناردەکراویش لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە بۆ بەندەری جەیهان 2 ملیۆن و 287 هەزار و 165 بەرمیل نەوت بووە، بڕی هەناردەکراویش بۆ ئوردن 325 هەزار و 319 بەرمیل بووە. 

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه‌، بە تێکڕایی لە مانگی نیساندا عێراق رۆژانە سێ ملیۆن و 438 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، کە رۆژانە سێ ملیۆن و 351 هەزار بەرمیل نەوتی لە بەندەرەکانی بەسرەوە هەناردەکراوە، هەروەها 76 هەزار بەرمیل نەوتیش لە بەندەری جەیهانەوە هەناردەکراوە. هاوکات رۆژانە 11 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن کراوە. 

هاوكات ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ لە مانگی نیساندا بەرمیلێک نەوتی بە 13.801 دۆلار فرۆشتووە، کە ئەو نرخەش 49% کەمترە لە نرخی مانگی ئادار. 

ئەوه‌ لە کاتێکدایە كه‌ئەمڕۆ رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت چووە بواری جێبەجێکردنەوە، تاوەکو سەقامگیری بۆ بازاڕی نەوت بگەڕێتەوە. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©