سەرۆکی حکومەت سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارێک تۆمار دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەرۆکی حکومەت سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارێک تۆمار دەکات

سەرۆکی حکومەت سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارێک تۆمار دەکات

پرس میدیا

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، "لەسەر ئەوەی وتومە سەرۆکی حکومەت کۆمپانیاو بانکی ھەیە! لەکاتی قەدەغەی ھاتوچۆداو نەبوونی ھیچ دەوامێک، لە شەودا سەرۆکی حکومەت نوێنەری یاسایی ئەنجومەنی وەزیران دەنێرێ سکاڵا لەسەر بەندە تۆمار دەکەن."


سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیی، لەپەرلەمانی كوردستان لە هەژمارەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسییوویەتی: "لەسەر ئەوەی وتومە سەرۆکی حکومەت کۆمپانیاو بانکی ھەیە! لەکاتی قەدەغەی ھاتوچۆداو نەبوونی ھیچ دەوامێک، لە شەودا سەرۆکی حکومەت نوێنەری یاسایی ئەنجومەنی وەزیران دەنێرێ سکاڵا لەسەر بەندە تۆمار دەکەن، گوایە تۆمەتی ناڕەوا خراوەتەپاڵیان!!"

ئاماژەی بۆ ئەوەشدەکات: جگە لەوەی ھەمان کات داواکاری گشتیان ڕاسپاردوە بۆ ھەمان مەبەست! لەژێر فشاریشدا دەیانەوێ بەم نزیکانە لەکۆبونەوەیەکی پەرلەماندا پارێزبەندی لەسەر بەندە ھەڵگرن!

ناوبراو، رونیشکردوەتەوە: ئەمە ھەنگاوێکی نوێیە لەحوکمڕانی ھەرێم! پەرلەمانێک کەتائێستە نەیتوانیوە وەزیرێک بانگێشت بکات بۆ میوانداری لەسەر دۆخی موچەو گوزەرانی خەڵک بەڵام لەسەر سکاڵای سەرۆکی حکومەت دەیەوێ پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێکی ھەڵگرێ بۆ دادگایی کردنی!

ئەو پەرلەمانتارە، ئاماژە بۆ ئەوەشەکات: "تائێستە دزو جەردە پارێزراوەو بەبێ پارێزبەندی دەسوڕێتەوە بەڵام ئەووی باسیان بکات پاەێزبەندی لەسەر ھەڵدەگرن بۆ ئەوەی دادگایی بکەن ! چی مەھزەلەیەکە!"

ئەوەشی نووسیووە، دەڵێت: "سوپاس بۆ ھەڵوێستی سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو نەووی نوێ، سوپاس بۆ ھەوڵەکانی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ و ئەندامانی فراکسیۆنی کۆمەڵ، لێگەڕێن با ئەم ئەزمونەش پەیڕەو بکەن! پێیان وایە بەمە دەنگی ناڕازی لەپەرلەمان دەترسێنن تا ھەرکەس ڕووی ڕاستەقینەی ئاشکراکردن بڵێن پارێزبەندیت لەسەر ھەڵدەگرین! "

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان، راشیگەیاند: "تاکو خودا ڕۆح لە جەستەمدا بھێڵێ دژی زوڵم و نادادیم، دژی دزو ستەمکارم لەھەر جێیەک بم لەپەرلەمان بم یان لەشەقام!"

وێنەی سكاڵاکە:





داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©