
پرس میدیا
سەرچاویەکی تابەیەت بە پرس میدیای راگەیاند، کە لایەنە سیاسییە شیعەکانی عێراق سەبارەت بە متمانە دان بەکابینەکەی مستەفا کازمیی، ناکۆکیی کەوتووەتە نێوانیان و ئەمشەو بڕیار لە چارەنووسی کابینەکەی دەدەن.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، بڕیارە ئەمشەو لایەنە سیاسییەکانی شیعە لە عێراق کۆببنەوە و بە مەبەستی متمانە نەدان بە کابینەکەی مستەفا کازمیی گفتووگۆ بکەن.
سەرچاوەکەی پرس میدیا، جەختیشیکردەوە: ئەمشەو دوابڕیار لە چارەنووسی کابینەکەی کازمیی دەدەن، ئەمەیش بووەتەهۆی ئەوەی ناکۆکیی لە نێوان ئەو لایەنە سیاسییانەی شیعەدا دروستت ببێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەی سێ شەممە ٢٠٢٠/٥/٤، پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی متمانەدا بە کابینەی حکومەتە نوێیەکەی مستەفا کازمیی کۆببێتەوە.
داڕشتنەوە: باران
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق