حکومەتی هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حکومەتی هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات

حکومەتی هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات

پرس میدیا

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی توانای خۆی دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات. 

ئەمڕۆ ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، "جەخت لە سەر بەردەوامبوونی گفتوگۆکان لە گەل بەغدا کرایەوە بە ئاراستەی پاراستن و دابینکردنی ماف وشایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها بڕیارە لەم هەفیەیەدا شاندەکە دووبارە سەردانی بەغدا بکاتەوە". 

لە بەشیکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لەوەشکرا، "بە پێی ئەو توانا داراییەی ئێستا لە بەردەستە، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، هەروەها جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوون لە سەر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرایەوە و بڕیاردرا لەم هەفتەیەدا و دوای کۆتاییهاتنی مۆڵەتی دیاریکراو بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەو کۆمپانیا و لایەنانەی قەرزداری حکومەتن، رێوشوێنی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی حکومەت دەست پێبکات".

سەبارەت بە پرسی لامەرکەزی باسیان لەوەشکرد، "پرسی لامەرکەزی ئیداری و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکایەتی حکومەت، بە شێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەختیشیان لە یەکپارچەیی کیانی هەرێمی کوردستان و دژایەتی هەرجۆرە هەوڵێک بۆ دوو ئیدارەیی کردەوە".
ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ رێککەوتن لەسەر بودجە و مووچە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان. 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©