داوا ده‌كه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی به‌غدا بكات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

داوا ده‌كه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی به‌غدا بكات

داوا ده‌كه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی به‌غدا بكات

پرس میدیا 

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردستان داوا له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ن سه‌ردانی به‌غدا بكات و نییه‌تی پاكی هه‌رێم نیشانبدەن بۆ رادەستكردنی نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەكان و داهاتەكانی ناوخۆ، بۆ ئەوەی لە بەرانبەردا هەرێم تەواوی شایستە داراییەكانی بدرێتێ‌. 

ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌یاداشتێكدا كه‌ ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، چەند رۆژێكە شاندی هەرێمی كوردستان لە بەغدادە و تائێستا ئاسۆیەكی رون دیارنییە و هه‌روه‌ها دەسەڵاتیان پێنەدراوە هەركاتێ‌ بەغداد داوایەكی نوێی پێشكەشكردن، بتوانن دەمودەست بڕیاری لێبدەن. 

هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه‌، ئێستا هەرێم بەدەست سەختترین قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێ‌ و نزیكەی 50 رۆژە موچەی موچەخۆرانی هەرێم نەدراوە و حكومەت-یش موچەی پێنادرێت و ناڕەزایی گەورەیش بەرێوەیە. 

په‌رله‌مانتاره‌كان داوا ده‌كه‌ن بارزانی سه‌ردانی به‌غدا بكات و ده‌ڵێن "داواكارین بۆ پاڵپشتیی ئەو شاندەی لەبەغدادە، سەردانی بەغداد بكەیت و نیەتباشیی حكومەتی هەرێم نیشانبدەن بۆ رادەستكردنی نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەكان و داهاتەكانی ناوخۆ، بۆ ئەوەی لە بەرانبەردا هەرێم تەواوی شایستە داراییەكانی بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 و هەروەها بەپێی دەستوری عیراقیی بدرێتێ‌". 



ده‌قی یاداشته‌كه‌... 

بەرێز/ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان 

چەند رۆژێكە شاندی هەرێمی كوردستان لە بەغدادە و تائێستا ئاسۆیەكی رون دیارنییە كە ئەم شاندە بتوانێت قەناعەت بە بەرپرسانی باڵای عیراق بكات بۆ ئەوەی موچەی ئەم مانگەی هەرێم رەوانەبكات، سەرەڕای چارەسەركردنی ریشەیی بۆ كێشەی موچەخۆرانی هەرێم و بۆ ئەم مەبەستەیش دەسەڵاتیان پێنەدراوە هەركاتێ‌ بەغداد داوایەكی نوێی پێشكەشكردن، بتوانن دەمودەست بڕیاری لێبدەن، بۆ نمونە سەرەڕای رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای "سۆمۆ"ی عیراقیی، بەغداد داوای داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەكان و فرۆكەخانەكانیش دەكات، بۆیە لەو سۆنگەیەوە كە ئێستا هەرێم بەدەست سەختترین قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێ‌ و نزیكەی 50 رۆژە موچەی موچەخۆرانی هەرێم نەدراوە و حكومەت-یش موچەی پێنادرێت و ناڕەزایی گەورەیش بەرێوەیە، داواكارین بۆ پاڵپشتیی ئەو شاندەی لەبەغدادە، سەردانی بەغداد بكەیت و نیەتباشیی حكومەتی هەرێم نیشانبدەن بۆ رادەستكردنی نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەكان و داهاتەكانی ناوخۆ، بۆ ئەوەی لە بەرانبەردا هەرێم تەواوی شایستە داراییەكانی بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 و هەروەها بەپێی دەستوری عیراقیی بدرێتێ‌. 

خەڵكی كوردستان چاوەڕێن حكومەتی هەرێم، حكومەتی چارەسەركردنی قەیرانەكان و بڕیارە یەكلاكەرەوەكان بێت، نەك دەستەوەستانبون لە چارەسەركردن دا. 


لەگەڵ رێزدا.. 

ئیمزاكان: 

1- مەم بورهان قانع. 

2- سەرچنار ئەحمەد. 

3- روپاك ئەحمەد. 

4- موسلیم عەبدولڵا قەسرێ‌. 

5- گۆران عومەر عەلی. 

6- بەدریە ئیسماعیل مەحمود. 

1/ 5/ 2020

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©