ئەمریكا گەمارۆی چەک و تەقەمەنی لەسەر ئێران درێژ دەكاتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەمریكا گەمارۆی چەک و تەقەمەنی لەسەر ئێران درێژ دەكاتەوە

ئەمریكا گەمارۆی چەک و تەقەمەنی لەسەر ئێران درێژ دەكاتەوە

پرس میدیا 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، واشنتۆن هەمو هەوڵەکانی خۆی دەخاتە گەڕ تا گەمارۆکانی سەر ئێران لە بواری چەک و تەقەمەنی درێژ بکاتەوە. 

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەلێدوانیكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "واشنتۆن بەبەکارهێنانی مافی خۆی لە ئەنجومەنی ئاسایسی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگری دەکات لە کۆتایی هێنان بە گەمارۆی چەک و تەقەمەنی لە سەر ئێران". 

هەروەها جەختی لەوەشكردووەتەوە، كە وڵاتەكەی هەموو رێگا دیپلۆماسییەکانی خۆی بەکار دەهێنێت، تا وڵاتی چین نەتوانێت تانکەکانی و ڕووسیاش چەکەکانی بە ئێران بفرۆشن. 

مایك پۆمپیۆ باسی لەوەشكردووە "ئێمە دەمانەوێت دڵنیا ببینەوە کە ئێران دەستی ناگاتە چەکی ئەتۆمی و تا ئەو جێگایەی کە دەتوانین ڕێگری دەکەین لە دەستپێڕاگەیشتنی ئەوان بە چەکی ناوکی". 

ماوەی گەمارۆی چەک و تەقەمەنی لەسەر ئێران لە مانكی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ كۆتایی دێت و هەتا ئێستا هیچ ئەگەرێك نییە بۆ لابردنی گەمارۆكانی سەر ئێران. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©