كۆیە؛ دەركردنی كارتی نیشتمانی رادەگیرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

كۆیە؛ دەركردنی كارتی نیشتمانی رادەگیرێت

كۆیە؛ دەركردنی كارتی نیشتمانی رادەگیرێت

پرس میدیا

فەرمانگەی كارتی نیشتمانی كۆیە هاوڵاتیانی سنوورەكەی ئاگادار دەكاتەوە، كە دەركردنی كارتی نیشتمانی تا كاتێكی نادیار ڕاگیراوەو كەس سەردانیان نەكات. 

فەرمانگەی كارتی نیشتمانی كۆیە، لەراگەیەنراویكدا، داوا لە هاووڵاتییانی شاری كۆیە و شارەدێی ئاشتی و سکتانی كردووە، كە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی كارتی نیشتمانی سەردانیان نەكەن. 

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەر بڕیای بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی عیراق و بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بڕیاردراوە مامەڵەی کارتی نیشتمانی ھاووڵاتیان ڕابگیرێت. 

فەرمانگەی كارتی نیشتمانی كۆیە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێدانەوەی کارتی نیشتمانی بە ھەموو شێوەێەک ڕادەوەستێت جگە لەپێدانی (صورە قیدی ئەلیکترونی و صورە قیدی دەستی) و (راستی و دروستی واتا صحە صدور)، هەروەها ڕاییکردنی نووسراوەکانی دادگای باری کەسێتی.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©